بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڤیلادمیر زلینسکی سەرۆک کۆماری ئوکرایین وتی؛ ئیتالیا، ئەمریکا، بەریتانیا، پۆڵندا و تورکیا هاتوون وەکوو دەسەتەبەرکاری ئاسایشی ئوکرایین بجوڵێنەوە و دەوری چین لە دامەزراندنی ئاشتی لە ئوکرایین گەلێک گرینگە، کەوایە هیوادارین چین لە لیستی ئەو گەرەنتیکارانەدا بێ.
زلینسکی بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی ئوکرایین هێشتایش کۆتایی نەهاتووە و بەشی زۆری ئەم وڵاتە هێشتایش هەر لە دەستی ڕووسیادایە، جەختی کرد: بێتوو نەتوانین بەرگری بکەین لە ناوچەی دونباس، ئەوا ڕوسیا دیسان پەلاماری کییەف دەداتەوە.
زلینسکی لە درێژەدا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە پێشگری بە گەیشتنی خۆراک و دەرمان بە شاری ماریۆپۆل و هەروەها پێشگری بە برانەدەری خەڵکی مەدەنی لە لایەن گەمییەکانی تورکیاوە و وتیشی: بەهۆی پەلاماری ڕووسیا بۆ سەر ئوکرایین تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار منداڵی ئوکرایینی بێ سەر شوێن بوونە.
زلینسکی لە کۆتایی دا وتیشی: ئوکرایین گەلێک پەژیوانە لە ڕادەست کردنی جبەخانەی ئەتۆمیی خۆی ، بەڵام هەرگیز لە دووی دەس خستنی چەکی ئەتۆمی نییە.
342/